AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٢:٢٤ د.ن
1414134

ئێرانی بەهێز ئەبێ وەرزشی بەهێزی هەبێت/ ئیسرائیل بە عەرزدا درا

ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێرانی بەهێز ئەبێ وەرزشی بەهێزی هەبێت، وتی: هێزی وەرزش لە بڕیاری ڕاست لە هەڵبژاردنی ڕاهێنەر، تێکەڵ کردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و وشیاری جیدی بۆ دۆزینەوەی لاوازییەکان لە وەرزشە.

 قارەمانانی وەرزشی ئێران و خاوەندارانی میدالیای کێبڕکێیەکانی ئاسیا و پارائاسیایی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەمی سەرماوەز لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت:

لە ئەو خانمەی کە لەگەڵ منداڵەکەی چووە سەر سەکۆی قارەمانی، دەسخۆشی دەکەم.

من دەڵێم ئێرانی بەهێزی ئەبێ وەرزشێکی بەهێزی هەبێت.

هێزی وەرزش لە بڕیاری ڕاست لە هەڵبژاردنی ڕاهێنەر، تێکەڵ کردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و وشیاری جیدی بۆ دۆزینەوەی لاوازییەکان لە وەرزشە.

خەسار واتا گەندەڵی ئابووری ، پێکهێنانی مافیای وەرزشی لە ناوخۆ، خەسار ئەخلاقی بۆ وەرزشوانانی داوێن پاکی ئێمە. ئەبێ وشیاری ئەمانە ببین.

چەند ساڵ پێش ئەمەم وتبوو کە وەرزشە کۆنەکان ئەبێ بکرێنە نێودەوڵەتی.

دەسخۆشی دەکەم لە ئەو هەڵبژاردە کە بە نیشانی بەرگری لە ستەملێکراو بە چەفیەوە چوونە ناو زەوی یاریەکە. دەسخۆشی لە ئەو وەرزشوانانە دەکەم کە هەر کامەیان بە شێوەیەک لە پاڵپشتی لە فەلەستین هەڵوێستیان گرت. میدالیاکانیان پێشکەشی خەڵکی فەلەستین کرد.دەسخۆشی لە ئەو وەرزشوانانە دەکەن کە لەگەڵ ڕکابەری ئیسرائیلی کێبڕکێیان نەدا.

ئیسرائیل لە ڕووداوی گەردەلوولی ئەقسا بە عەرزدا درا. واتا حەماس وەکوو گرووپێکی موبارز و نەک دەوڵەت و وڵاتێک بە ئیمکاناتی زۆرەوە توانی ئیسرائیل بە عەرزدا بدات.

هەروەها بە ئاماژە بە نەتوانی ئیسرائیلیەکان بۆ دەرچوون لە ژێر باری گوشاری ئەو شکستە سووکانە، زیادی کرد: ئەوان بۆ قەرەبوو کردنەوە، هێزی خۆیان لە نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان نواند بەڵام ئەو کارە هاوشێوەی کاری وەرزشوانێکە کە لە مەیدان شکست دەهێنێت بەڵام بۆ تۆڵە کردنەوە هێرش بۆ سەر لایەنگرانی یانەی بەرانبەر دەبات بەڵام ئەو شکستە هەرگیز بە ئەوانە قەرەبوو ناکرێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە خۆبواردنی وەرزشوانی ئێرانی لە کێبڕکێ لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیلی زیادی کرد: ئەمڕۆ هەموو جیهان هۆکاری ئەوەی کە وەرزشوانەکانی ئێمە لەگەڵ وەرزشوانەکانی ئیسرائیلکێبڕکێ نادەن چییە، دەزانن.

342/