AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٠:٥٨ د.ن
1414132

بۆچی نتانیاهۆ دوای 13 جار ڕەتکردنەوە ناچار بوو ئاگربڕ قبووڵ بکات؟

ڕۆژنامەیەکی عرەبی نووسی کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە حاڵێکدا 13 جار دژایەتی کرد لەگەڵ ئاگربڕ لە غەززە، لە کۆتاییدا بە هۆی چەند هۆکارێک قبووڵی کرد.

 ڕۆژنامەی ئەلکترۆنیکی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆتێکدا هۆکارەکانی ناچار بوونی نتانیاهۆ بۆ قبووڵ کردنی ئاگربڕ لە غەززە شی کردووەتەوە.

رلی ئەلف ڕا ئەلحروب نووسەری ئەو وتارە ئاماژەی داوەتە سەر 7 هۆکار لە ئەو بارەوە:

یەکەم:جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننە سەرکەوتنێک بۆ حەماس دێتە ئەژمار کە نتانیاهۆ و ئەرتەشەکەی قبووڵیان نەدەکرد. لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل هیچ یەکە لە ئامانجەکانی خۆی لە غەززە نەهێناوەتە دی، ڕێبەرانی حەماس لە هەمان سەرەتاوە ڕایانگەیاندبوو کە ئازادی دیلە فەلەستینییەکان یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی گەردەلوولی ئەقسایە. بەم شێوەیە ئەم ئاگربڕە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بەرخۆدانە کە ئەوان بۆ دووپات کردنەوەی ئەو دەستە ئۆپراسیۆنە لە داهاتوودا هان دەدات.

دووهەم: گۆڕینەوەی دیل پێویستی بە ئاگربڕی مرۆیی بوو کە نتانیاهۆ و ئەرتەشەکەی نەیاندەویست لەگەڵ ڕێکبکەون. لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل توانی لەناو بردنی حەماس و پێکهاتەی سیاسییەکەی نییە و نەیانتوانی بەرخۆدان لە ناوببەن.

سێ: نتانیاهۆ و کابینەکەی هەوڵیان دەدا لە پرسی دیلە ئیسرائیلییەکان وەکوو کارتی گوشار لەسەر پێتەختە ڕۆژاوای و ئەورووپییەکان کەڵکوەربگرن.

چوار: نتانیاهۆ و کابینەکەی دەزانن کە قسەکانی ئوان هاوپەیوەند بە دیلە ئیسرائیلییەکان دەتوانێت درۆکانی ئەوان سەبارەت بە حەماس و گرووپەکانی بەرخۆدان ئاشکرا بکات.

پێنجەم: نتانیاهۆ و کابینە توندڕەوەکەی هەرگیز گرینگایەتی نادەن بە گیانی مرۆڤەکان. ئیسرائیل لە ڕێگای ئەو شەڕەوە بەدوای جێبەجێ کردنی پڕۆژی کۆنی زایۆنییەکان لە کوشطنی خەڵکی فەلەستی و کۆچاندنی زۆرەملێیان و ئێستا ئەم ڕێککەوتنە پێچەوانەی ئەو ئامانجەیە.

شەش: ئاگربڕ لە قازانجی نتانیاهۆ و کابینەکەی نییە و سەرەڕای خەساری قورسی درێژ بوونەوەی شەڕەکە بەدوای دەستخستنی بچووکترین نیشانەی سەرکەوتنن چونکوو دەزانن کە ئەگەر دۆسیەی نەتوانین لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئەگەر زیاد بکرێتە سەردۆسیەی تاوانەکانیان چی دیکە پێگەیەکیان لە ئیسرائیل نامێنێت.

حەوت:نتانیاهۆ دەیەویست ناوبژیوانی گۆڕینەوەی دیلەکان، مسر بێت نەک قەتەر، چونکوو لە ئەو ئەگەرەدا مسر وەکوو وڵاتێکی بەشدار لە ئاگربڕ بەهێزتر دەینواند و بەم شێوەیە لە کارتی گوشاری ئەو وڵاتە لە دژی گرووپە فەلەستینییەکان بە باشترین شێوەی کەڵکی وەردەگرت بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و گوشار لەسەر ئیسرائیل بووە هۆی پەسەند کرانی ئاگربڕی کۆتایی.