AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٤:٣١ د.ن
1413584

بەدەستهێنانی شانازی زانستی جیهانی بۆ زانکۆی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە بەدەستهێنانی شانازی زانستی جیهانی بۆ ئەو زانکۆیە هەواڵی دا و وتی: حەوت ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی کوردستان لە کۆی لێکۆڵەرانی بەڵگەداری یەک لەسەدی جیهانن.

 حامد قادرزادە ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین ماڵپەڕە بەڵگەییەکان لە ئاستی جیهان ماڵپەڕی web of science ە کە لێکۆڵەرانی هەر بوارێک بە پێ ژمارەی بەڵگەگەلێک کە لە ماڵپەڕی ڤێب ئاو سایێنس وەریانگرتووە، ڕیز دەکرێن و پاشان لێکۆڵەرانی یەک لەسەدی سەرەوە وەکوو لێکۆڵەری زانستی لەبەرچاو دەگیردرێن کە پێوەری هەڵبژاردنی لێکۆڵەران لە ئەو ڕیزە، ژمارەی ڕێفڕێنسە ئەنجام دراوەکان لە بەرهەمە زانستییەکانی ئەوانە.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان زیادی کرد: هێمن شەهابی و عەتا شیرزادی لە بابەتی چەند بواری، عەبدوڵڵا سەلیمی لە بوار کیمیا، کامران چەپی لە بواری ژینگە، قوباد شەفێعی و حەسەن بیوەرانی لە بواری ئەندازیاری و جەعفەر عەبدوڵڵا زادە لە بواری زانستی گیایی و گیانلەبەران ئەو مامۆستایانەن کە لە لیستەکەن.

342/