AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٣:١١ د.ن
1413581

دەنگی گوێ کەڕکەری تۆپ و بوردمان؛ زەنگی بێداری منداڵانی ستەملێکراوی غەززە

لە ڕۆژی جیهانی منداڵان،منداڵانی غەززە لە دەنگی کەڕکەری تۆپ و بوردمان لە خەو هەڵدەستن و لە خۆیان ئەو پرسیارە دەکەن کە بۆچی دەنگی بێداری ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی منداڵ تا ئەو ئاستە گوێ کەڕکەرە؟

 گرووپی نێودەوڵەتی: لە ساڵی 1925 ڕۆژی جیهانی منداڵ بۆ یەکەم جار لە شاری ژێنێڤ و لە ڕەوتی کۆنفڕانسی جیهانی خۆشبژێوی منداڵان دیاری و ناودێر کرا.

لە حاڵێکدا جیهان لە ئەو ڕۆژەدا بێدار دەبێتەوە تا ئەو ڕۆژە جێژن بگرێت لە سەرتاسەری جیهان منداڵانێک هەن کە بەڕێوەبردنی ئاوەها ڕۆژێک بۆ ئەوان گاڵتەیەکی تاڵ و دڵتەزێنە. لە جیهانێکدا ژیان دەکەین کە ڕۆژی جیهانی منداڵ هاوکاتە لەگەڵ منداڵکوژی لە نیشتمانێک کە بە زۆر بۆ زیاتر لە هەفتاد ساڵە کە داگیرکراوە.

جیهان ئامادە دەبێت تا ئەو ڕۆژە بەرز ڕابگرێت؛ بەڵام بەدڵنیاییەوە لە ئەو ڕۆژەدا منداڵانی غەززە لە دەنگی تۆقێنەری تۆپ و بوردمان لە خەو هەڵدەستن و لە خۆیان ئەو پرسیارە دەکەن کە بۆچی بێداری ئەوان بۆ بەڕێوەچوونی جێژنی منداڵ تا ئەو ئاستە گوێ کەڕکەرە؟

گەردەلوولی ئەقسا؛ دەسپێکی کوشتوبڕی منداڵان

لە وەڵام بە بێ ڕێزی بە مزگەوتی ئەقسا و گوشارەکان لەسەر فەلەستین، هێزەکانی بەرخۆدان هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانی خۆی هەموو دەروازە سنوورییەکانی داخست و بەردەوام غەززە بوردمان دەکات.

بە گوێرەی دوایین ئامرەکان لە ئەو کاتەوە لانیکەم 13000 فەلەستینی شەهید و زیاتر لە 40000 کەس بریندار بوون. ئیسرائیل تا ئێستا لانیکەم 5500 منداڵ و 3500 ژنی دانیشتووی غەززەی شەهید کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە، زیاتر لە 3 هەزار منداڵ لە سێ هەفتەی رابردوودا شەهید بوون و نزیک بە 40 هەزار منداڵی دیکەش بریندار بوون.

ئایا منداڵکوژی هەوڵێکی سیستەماتیکە؟

یەکێک لە بابەتە گرینگەکان لە کە چەند دەیەی دوایی هاوپەیوەند بە ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە کوشتنی سیستەماتیکی منداڵانی فەلەستینی لەلایەن ئەو ڕژێمەیە و ئەو ڕەوتە ئەمە هەفتاد ساڵە کە درێژەی هەیە و لە ئێستادا گەییشتووەتە لووتکە.

لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە فەلەستین لە منداڵیک پرسیار دەکەن کە دەتەوێت کە گەورە بووی چ کارێک هەڵببژێریت، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت لە فەلەستین منداڵان پێش ئەوەی کە گەورە ببێت و کار و پیشە هەڵببژێرێت، دەمرێت.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان؛ ماندوو لە بێدادی لە فەلەستین

یەکێک لە ئەو کێشانەی کە ئەم ڕۆژانە منداڵانی فەلەستینی بەرەوڕوو بوونەتەوە نەبوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پێوەندیدار لە مافی ئەوانە.

یوونیسێف ڕێکخراوێکی جیهانییە کە لەسەر کاروباری منداڵان کار دەکات، بەڵام زۆر لایەن و گرووپ لەبەر کردەوەی لاوازی ئەوان بۆ منداڵانای فەلەستینی ئەو ڕێکخراوەیان داوەتە بەر رەخنە.

ناوەندی پەروەردە یەکێکی دیکە لە ڕێکخراوەکانی پاڵپشتی منداڵان لە جیهانە.ئەو ڕێخکراوە کردەوەیەکی خراپتر لە یوونیسێفی نواندووە.

342/