AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:١٦:٥٥ د.ن
1413574

پەیامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ فەلەستین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌ به‌غدا په‌یامێكی هاوده‌نگی ئاڕاسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د روه‌یزی باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌ عێراق كرد و له‌ میانی دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی هاوده‌نگی پێشكه‌ش كرد..

سودانی وتی: به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه‌ بۆ وه‌ستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و له‌گه‌ڵ مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین و ژیانی سه‌لامه‌ت و شكۆمه‌ندانه‌.

محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌ڵوێستی پته‌وی عێراقی دووپاتكرده‌وه‌، له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاوان و پێشێلكاریی دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی وتیشی، "عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو جۆره‌ پشتیوانی و هاوكارییه‌ك له‌ پێناو كۆتاییهێنان به‌ ئازاره‌كانی خه‌ڵكی غه‌ززه‌.

342/