AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٩:٥٧ د.ن
1413245

شەڕی خەست لە هەموو میحوەرەکانی غەززە/ یەمەن هاتە سەر خەت

هێرشە ئاسمانییە توندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە و هێرشی بەرفراوانی داگیرکەران بۆ سەر باکوور و باشووری کەرتی ڕۆژئاوا لە دوایین هەواڵەکانی ئەمڕۆی بە فەلەستینن.

 گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕڤانانی ڕژێمی زایۆنی بە هێرشە ئاسمانییەکانیان ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە و بە تایبەت ناوچەکانی باکووری ئەم کەرتەیان بە توندی کردە ئامانج.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن: هەموو پاپۆڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەینە ئامانج

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی ئایینی، ئەخلاقی و نەتەوەییمان بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە، هەموو ئەو کەشتیانەی هەڵگری ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستی دەکەنە ئامانج.

جەختیشی لەوە کردەوە: هەروەها ئەو کەشتیانەی سەر بە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن یان ئەو کەشتییانە دەکەینە ئامانج کە ئەم کۆمپانیایانە بەکاریان دەهێنن

342/