AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٨:٥٣ د.ن
1413244

غەززە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی نەتوانینی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانیە

ڕێبەری باڵای ئێران بزۆزی و پێشکەوتنی گرووپەکانی هێزی چەکداری خێرا و لەبار ناو برد و جەختیان لەوە کردەوە کە نابێ بەو ئاستەی ئێستای سەرکەوتن ڕازی بن.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک سەردانی زانکۆی عاشورا بۆ زانست و تەکنەلۆجیای ئاسمانی کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی بە مەبەستی بینینی دوایین دەستکەوتەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە پێشانگای هەمیشەیی ئەم هێزە، ئەم سەردانەی کردووە.

لەم پێشانگایەدا کە بەشی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەرگری و بۆشایی ئاسمانی لەخۆگرتبوو، دەستکەوتە نوێ و نوێکراوەکانی بلیمەتان و گەنجانی پسپۆڕی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە ژێر ناوی "لە بیرۆکەوە بۆ بەرهەمی تەواو ئێرانی" نمایشکران.

هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەم پێشانگایەدا، مووشەکی کروزی هایپەرسۆنیکی "فەتح ٢"، سیستەمی بەرگری گەڕۆکی "مێهران" و سیستەمی "٩ی دەی" ڕوونوێنی کران، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شەهید ١٤٧" پەردەیان لەسەر لادرا .

دوایین ڕێوشوێن و پێشهاتەکانی بواری موشەکەکانی مانگی دەستکرد و ناردنی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان بەشێکی دیکەی ئەم پێشانگایە بوو.

ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: دەستکەوتی ئەو جۆرە زانستیانە بە دەرئەنجامی پاڵنەرێک کە لەسەر بنەمای ئیرادە و ئیمان دامەزراوە .

جەختیشیان لەوە کردەوە: گەنجەکانمان بە ئیرادە و ئیمانەوە چوونەتە هەر شوێنێک، توانیان کاری گەورە بکەن، نیشانەکانی ئیرادە و ئیمانیش بە ڕوونی دەرکەوت لەم پێشانگایەدا دیارە.

ڕێبەری تایبەتمەندییەکی دیکەی پێشانگای فڕۆکەوانیی سوپای پاسداران و دەستپێشخەری و داهێنانی خستۆتە ڕوو و ئاماژەی بەوە کرد: بێگومان نابێ بە ئاستی سەرکەوتنی ئێستا ڕازی بین، چونکە کەرتە جۆراوجۆرەکانی سەربازی و مەدەنی لە جیهاندا بەردەوام لە جووڵەدان و پێشکەوتن و دەبێت هەوڵبدەین بۆ ئەوەی لە دواوە نەبین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی فەلەستین و درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وتی: دۆسیەکانی غەززە زۆر ڕاستی شاراوەی بۆ خەڵکی جیهان ئاشکرا کرد، یەک کە پشتگیریکردنی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ هەڵاواردەیی ڕەگەزی”.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕژێمی زایۆنیستی بە دەرکەوتەی هەڵاواردنی ڕەگەزی ناوبرد و وتی: زایۆنیستەکان خۆیان بە ڕەگەزێکی باڵاتر دەزانن و باقی مرۆڤەکان بە ڕەگەزێکی بێ قیمەت دەزانن و هەر بۆیەش بێ هیچ پەشیمانییەک هەزاران منداڵیان کوشتووە.

جەختیشی کردەوە: کاتێک سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی ئینگلیز بە هەموو ئەو بانگەشانەوە پشتیوانی و هاوکاری ڕژێمێکی ڕەگەزپەرستی لەو شێوەیە دەکەن، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەمانه پشتگیری لە هەڵاواردنی ڕەگەزی دەکەن وەک دزێوترین پرسەکانی جیهان.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا: خەڵکی ئەورووپا و ئەمریکا دەبێ هەڵوێستی خۆیان بەم دۆخە ڕوون بکەنەوە و نیشان بدەن کە لەگەڵ هەڵاواردنی ڕەگەزیدا نین.

342/