AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٦:٥٦ د.ن
1413241

مەقاوەمەی ئیسلامی عێراق بنکەی حەریری هەولێری بۆردومان کرد

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانیان بنکەی ئاسمانی ئەمریکایان لە هەولێر کردە ئامانج کە دەکەوێتە باکووری عێراق.

لە بەیاننامەی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقدا هاتووە: لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دوژمن لە دژی نەتەوەی فەلەستین لە غەززە ئەنجامی داوە، شەڕڤانانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی داگیرکاری ئەمریکایان لە هەریر لە باکووری عێراق کردە ئامانج. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ڕاستەوخۆ لە ئامانجەکە دەدە.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی نەدا.

ئەمە چوارەم هێرشە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر شوێنی داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق.

پێشتر بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هێرشی جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی "ئەلتەنف"ی ئەمریکی لە سنووری سوریا و ئوردن و عێراق و هێرشی مووشەکی بۆ سەر شوێنی سوپای ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ کە دەکەوێتە دێرەزوور ڕاگەیاند ، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

342/