AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٦:٢٨ د.ن
1413240

خەڵکی ئینگلیز ١٠٠ ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە غەززە بەڕێوەدەبەن

لایەنگرانی فەلەستین لە ئینگلیز ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە ١٠٠ ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوە دەبەن.

 هاوپەیمانی "شەڕ ڕاگرن" لە ئینگلیز ڕایگەیاند کە بەنیازە ئەم شەممەیە بزووتنەوەی هاوپشتی نەتەوەیی لەگەڵ خەڵکی غەززە بەڕێوە ببەن.
لەسەر بنەمای ئەم پلانە، زیاتر لە ١٠٠ ڕێپێوان لە سەرانسەری ئینگلیز بۆ پشتیوانی لە خەڵکی چەوساوەی کەرتی غەززە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوە دەچێت.بڕیارە 10 لەو ڕێپێوانانە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلیز بەڕێوە بچێت.
لە هەواڵێکی دیکەدا هەرسێ وڵاتی ئەندەنوسیا، مالیزیا و برۆنێی داوای ئاگربەستی مرۆیی دەستبەجێ و هەروەها ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززەیان کرد.
هەرسێ وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کردەوە کە چارەسەری دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل تەنیا بە ڕێگەی ئاشتیانە دەکرێت.
هەرسێ وڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەم بەیاننامەیەیان بۆ خستنەڕووی وێنەیەکی باشتر و دادپەروەرانەتر لە گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆخی غەززە لە لووتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن کە لە سانفرانسیسکۆی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

342/