AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٨:٥٠ د.ن
1412531

ئەگەر دوژمن بەدوای شەڕی درێژخایەنە، ئەوە بەرخۆدانە قسەی کۆتایی دەکات

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس جەختی کرد کە هیچ گومانێک لە سەرکەوتنمان لە ئەو شەڕەدا نییە و ئەگەر دوژمن بەدوای شەڕی درێژخایەنە، بەرخۆدان قسەی کۆتایی دەکات.

 ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە قارەمانانی بەرخۆدان لە غەززە کاری گەورەیان ئەنجام داوە و گورزی قورسیان لە دوژمن داوە و گەل و بەرخۆدانی فەلەستین چوونەتە شەڕی گەورەیی و سەربڵندییەوە لە بەرانبەر یەکێک لە تیرۆریست ترین ئەرتەشەکانی جیهانەوە.

بە وتەی هەنیە شەڕی ئیسرائیل لە دژی نەخۆشخانەکانی غەززە دژی هەموو یاسا و ڕێسا نێودەولەتییەکانە و سەرکەوتنی ئەمڕۆی گەلی ئێمە درێژەی هەمان سەرکەوتنی گەردەلوولی ئەقسا لە حەوتەمی ئۆکتۆبەرە. هیچ گومانێکمان لە سەرکەوتن لە ئەم شەڕەدا نییە و ئەگەر دوژمن بەدوای شەڕی درێژخایەنە ئەوە بەرخۆدانە کە قسەی کۆتایی دەکات.

342/