AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٧:٤٢ د.ن
1412529

هێرشكرایه‌سه‌ر فڕۆکەخانەی هەریری هەولێر

به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌سه‌ر فڕۆکەخانەی هەریری سه‌ربازی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیادا نیشته‌جێییه‌ و دووکەڵ لە فڕۆکەخانەکە بەرزبوەتەوە.

 لە ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:25 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگێكی به‌هێز له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر بیستراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دان.

دژه‌تیرۆری كوردستان (پارتی) كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "کاتژمێر 10:25 ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات"

342/