AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٧:١٧ د.ن
1412528

دۆخی مەترسیداری 3 نەخۆشخانە لە غەززە/ 20 شەهید لە بوردمانی ئەلنەسیرات

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان بوردمان کرد هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی پێکدادانی توند لە ئەو ناوچە بیسترا.

 سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئینترنت و پێوەند لە غەززە هەر داخراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ڕۆژهەڵات خان یونسیان بوردمان کرد هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی پێکدادانی توند لە ئەو ناوچە بیسترا.

لەلایەکی تریشەوە بە هۆی بوردمانی کەمپی ئەلنەسیرات زیاتر لە 20 کەس شەهید بوون. لە هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ڕێڕەوی ڕەفەحیش ژمارەیەک بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی ئیسرائیل لە ناو نەخۆشخانەی شیفا هاتوچۆ دەکەن و بۆمب دەتەقێننەوە و هاوکاتیش ڕێگری دەکەن لە هاوردنی دەرمان و خۆراک و خوێن بۆ ئەو نەخۆشخانە.

هەروەها پێکدادانی توند لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی ڕاپۆرت کراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە دۆخی مەترسیداری سەدان بریندار لە نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیایی بە هۆی نەبوونی دەرمان و خۆراک هەواڵیان دا.

342/