AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٦:٥١ د.ن
1412527

هۆکارەکانی لەکار لابردنی حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێڕاق

لابردنی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێڕاق، حوکمی کۆتایی و یەکلایی دادگای باڵای ئەو وڵاتەیە کە دەتوانێت کێشەی سیاسی نوێ بۆ عێڕاق بهێنێتە ئاراوە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: دادگای باڵای عێڕاق، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی لە کار لابرد. لە ئەم ڕاپۆرتەدا هۆکار و لێکەوتەکانی ئەو بڕیارەی دادگای باڵای عێڕاقە لێک دەدەینەوە.

هۆکارەکانی لەکار لابردنی حەلبوسی

بابەتی یەکەم ئەوەیە کە محەمەد حەلبوسی یاسای تاوان بوونی هەر جۆرە هاوکارییەکی ئیسرائیل یان پێوەندی لەگەڵ ئەو کۆمپانیاگەلەی کە ئیسرائیلین، پێشێل کردووە.

باسم درەخشان، یەکێک لە ئەو پەرلەمانتارانەی کە سکاڵای لە دژی حەلبوسی تۆمار کرد، بەڵگەگەلێکی نیشان دا کە بێژەری پێشێل کرانی یاسا لەلایەن حەلبووسییەوە بوو کە گوایە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کە لە ئاسایی کردنەوە پێوەندی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتەکان ڕۆڵی هەبوو، واژۆ کردووە کە وادیارە گەورەترین ڕاوێژکاری ئەو کۆمپانیا، ئیهوود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیلە.

هۆکاری دیکەشی پێوەندی بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی محەمەد حەلبوسی لە پۆستەکەیەتی. دەوترێتناوبراو بەهۆی کێشەگەلێک کە لەگەڵ لەیس دەلیمی هەیبوو، نامەیەکی ساختەی لەسەر دەست لەکار کشانەوەی ئەو نوێنەرە لە پەرلەمان دەرکردووە کە بووە هۆی سکاڵای دەلیمی لەلای دادگای باڵای عێڕاق.

بەڵام لەیس دەلیمی ڕایگەیاند کە هەرگیز لە پەرلەمان دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە و ئەو نامەیە لەلایەن حەلبوسییەوە ساختە کراوە.

جودا لە ئەوەش دەوترێت کە حەلبوسی بە گەندەڵی تاوانبار کراوە کە بووەتە هۆی دژایەتی کردنی لە پارێزگای ئەنبار کە حەلبوسی لەوێوە هەڵبژێردرابوو.

لێکەوتەکانی لەکار لابردنی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێڕاق

لە پێکهاتەی سیاسی عێڕاق چونکوو سەرۆکایەت پەرلەمان دراوەتە سوننە، بە ئەگەری زۆرەوە، موحسێن مندلاوی کە شیعەیە تا دیاری کردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، سەرۆکی کاتی بێت.

ئەو باسەی کە گرینگە ئەوەیە کە لە ئێستادا ئەو بابەتە دەبێتە هۆی کێبڕکێ لە نێو لایەنە سوننەکان و ئەگەری دژایەتی لە نێوان گرووپە سیاسییە سوننەکان و درێژ بوونەوەی ماوەی ناساندنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەیە.

بابەتێکی دیکە کە گرینگە ئەوەیە کە هەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەم کۆبوونەوە دەوڵەتیش دەکەوێتە ژێر کاریگەری لەکار لابردنی حەلبووسی. بەرپرسان و نوێنەرانی پارتی تەقەدوم دوای دەرکردنی حوکمی لەکار لابردنی حەلبوسی، کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و بڕیاری نەچوون بۆ کۆبوونەوەکانی دەوڵەتیان دا.

بەرپرسانی پارتی تەقەدوم بڕیاری دەست لەکار کشانەوەی سێ نوێنەری خۆیان لە دەوڵەتی فیدراڵیان دا. وەزیرانی فەرهەنگ، بەرنامەڕێزی و پیشەی عێڕاق کە لە ئەندامانی تەقەدومن لە ئەو بارەوە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

تەقەدوم کە دوای ڕەوتی سەدر ) کە هەر پێشتر دەستیان لە کار کێشایەوە( زیاترین دەنگیان لە هەڵبژاردنەکانی 2021 هێنا و بە دەست لەکار کێشانەوەی ئەمانیش لە دەوڵەت و پەرلەمان، خولێکی نوێ لە کێشەی سیاسی لە عێڕاق دەست پێدەکات.

دەرەنجام لەکار لابردنی حەلبووسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، حوکمی یەکلایی و نەگۆڕی دادگای باڵای ئەو وڵاتەیە. کاردانەوەی ئەندامانی پارتی تەقەدوم بریتی لە 39 ئەندامی ئەو پارتە لە پەرلەمان و سێ وەزیریان لە دەوڵەت کە ڕایانگەیاندووە کە لە پۆستەکەیان دەست لەکار دەکێشنەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی هاتنە ئارای کێشەی سیاسی نوێ بۆ عێڕاق. لە هەمان کاتیشدا ئەو لابردنە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕکابەری لە نێوان گرووپە سوننەکان بۆ ناساندنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

342/