AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٠٧:٢٤ د.ن
1412285

ئەتڵەسی جوگرافیای کوردی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی کوردستانەوە داڕێژرا

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی کوردستان وتی: ساڵی ۹۵ ئەتڵەسی جوگرافیای کوردی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی کوردستانەوە داڕێژرا و ئەو ئەتڵەسە لە ماڵپەڕی زانکۆی کوردستان هەیە.

 یادگار کەریمی سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی کوردستان لە کۆبوونەوەی لێزانی پێگەی کتێبە کوردییەکان لە خوێندنەوەی زمانناسی و مافی فەرهەنگی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: لە ئەو گەڵاڵە لە جۆگرافیای پارێزگای کوردستان ، زمانی کوردی ناوەندی سۆرانی، ئەردەڵانی، کوردی باشووری و هەورامی لێک دراوەتەوە.

مەزهەر ئەدوایی، لێکۆڵەری مێژوو و بەڵگە نووسراوە هەورامییەکانیش لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: بەلگە نووسراوەکان وەکوو دەسنووس لە چەند پەڕەوە تا چەند کتێب دەگرێتەوە کە لە بواری جیاوازدایە کە خەڵکناسەکان، زمانناسەکان، کۆنینەناسەکان و لێکۆڵەرانی جیهان لێی زانیاری وەردەگرن.

عەدنان بەرزنجی لە مامۆستایانی زمانی کوردی لە ئەو کۆبوونەوە زیادی کرد: ئەبێ بەڵگە نووسراوەکان لە پارێزگاکانی ترەوە ئەبێ لە سنە کۆ بکرێنەوە.

ناوبرو وتیشی: کوردستان پێویستی بە پشتیوانی هەیە و ئەبێ خزمەتگوزاری فەرهەنگی لێ بکرێت تا بگاتە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی.

مەعسوومە حەسەنی خوونسار لە کۆبوونەوەی لێزانی پێگەی کتێبە کوردییەکان لە خوێندنەوەی زمانناسی و مافی فەرهەنگی وتی: ئێستا ژمارەیەک کتێبی کوردی لە هەمەدان هەیە و ئەبێ بگەڕێندرێتەوە بۆ سنە.

ناوبراو زیادی کرد: دەمانەوێت تا بە داواکاری ئەو بابەتە لە پارێزگاری کوردستان بەستێن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کتێبگەلە شوێنگیری بکەین.

حەسەنی خوونسار وتیشی: گەڕاندنەوەی کوتێبی کوردی لە هەمەدانەوە داواکاری هەموومانە کەواتە ئەبێ بگەڕێندرێتەوە بۆ کتێبخانەی ئیمام خامنەیی لە سنە.

سەرپەرشتی کتێبخانەکانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: هیوادارین بە هاوکاری چالاکانی بواری کتێب بتوانین بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کتێب خوێندن و چالاکی فەرهەنگی هەنگاو هەڵبگرین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە کتێبخانەی ئایەتوڵڵا خامنەیی کتێبی نووسراوی چاپی سربی و بەردی دوو ساڵە کە هەیە، زیادی کرد: ۵۴ کتێبی نووسراو و ۳۰۰ کتێبی سربی و ۲۰۹ کتێبی بەردی لە ئەو کتێىخانە هەیە و ئەگەر هەلێکی گونجاوتربۆ ئەو کتێبگەلە بڕەخسێندرێت دەتوانین ئەو کتێبە نووسراوانە لە هەمەدانەوە بگەڕێنینەوە کوردستان.