AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٠٦:٥٦ د.ن
1412284

جیهادی بزووتنەوەی حەماس و چەند سەرنجێک

جیهادی حەماس بۆ پارێزگارییە لەو خاکەی کە زیاتر لە (۷۰٪) دەستی بە سەردا گیراوە بە زۆرو ستەم.

 بەشی نێودەوڵەتی_ ئێحسان یاسین زەڵمی:بزووتنەوەی حماس وەکوو بزووتنەوەیەکی خۆڕسکی جیهادی فەلەستین لە سەر ڕەوت و ڕێبازی پێغەمبەر و هاوەڵانی ڕاستی(درودی خوای لێ بێ) لە سەر خاکی خۆی ئیعلانی جیهادی کردووە لەو کاتەوە خاکەکەی بە زۆر بەشێکی جیا کراوەتەوە بۆ جوولەکەی فێڵباز.
حەماس پارێزگاریی لە ئایین و گەل و خاکەکەی ئەکات، لەم شتانەی خوارەوە:
١. ئایینی ئیسلام لە بەرامبەر کوفری عالەمی کەوتووەتە بەر مەترسیەوەو جوولەکە ئەیەوێت لە هەموو جیهان بە گشتی و لە فەلەستین بە تایبەتی چرای ئیسلام خامۆش بکات و سەرجەم گەلانی دنیا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوەو بەو ئایینە دەسکاری کراوەی جوولەکە جیهان بە ڕێوە بەرێت، کە سەرچاوەکەی (تەوڕات)بە چەندەها شێوە گۆڕیوە تاوەکوو لە بەرژەوەندی خاخام و گەورەکانیاندا بێت، بۆ ئەو مەبەستەش زۆربەی دینەکانیتر یەکیان گرتووە بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام (الکفر میلە واحدە...).
گەلی فەلەستین کە حەماس پێشەوایەتی ئەکات جیهادی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو دینە درۆینەیەی جوولەکە ڕاگەیاندووەو پێویستە لە سەر موسڵمانان پشتیوانیان بکەن تاوەکوو جوولەکەی فێڵباز لەو خاکە وەدەرنێن کە قیبلەی یەکەمی خواناسانی لێیە.

٢. گەلی فەلەستین گەلێکی چەوساوەو ژێر دەستەی سەهیۆنیەت و جوولەکەن، پارێزگاری لە ئاخلاق و کلتوری گەلەکەیان ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە و هیچ یاسا و ڕێسایەکی ئاسمانی و ئەرزی ڕێگری لەم مافە ناکات، کەواتە حەماس هاتووە پارێزگاری لە میللەت و نەوەکانی ئەکات تاوەکوو بتوانن لە سەر خاکی خۆیان بە ئازادی بژین و خۆیان خۆیان بەڕێوە بەرن بە پێی پڕانسیپەکانی ئایینی میللەتەکەیان کە خوای پەروەرین بۆی ناردوون، پارێزگاری میللەت ستەم نیە بەڵکوو هەوڵە بە دەسەتەبەر کردنی مافەکانیان.

۳. جیهادی حەماس بۆ پارێزگارییە لەو خاکەی کە زیاتر لە (۷۰٪) دەستی بە سەردا گیراوە بە زۆرو ستەم.
هەندێکی بە پارەو تەماح کڕیوە بە ناچاری، چونکە ئەوەی نایفرۆشێت قەتڵ و عاممی ئەکەن لە ڕیش سپی و ژن و مناڵ و گەورەو بچوک هەمووی لە ناو ئەبەن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی موسڵمانە ترسنۆکەکان بیفرۆشن.
هەرکەس ڕازی نەبێت گەورەو بچوکی ناوبێشکەی ئەکوژرێت و لە ناو ئەبرێت، ئەوەش بە نهێنی و دور لە چاوی ئیعلام بە فێڵی (سی ئای ئەی) ئەکرێت، تەنانەت هەندێ جوولەکەی گێل نازانن بەم کارە کۆمەڵ کوژیانە.

ئەوەی هەڵەی حەماسە بریتییە لەم شتانە:
١. نەیانتوانیوە لە ڕوو ئیعلامیەوە ڕای موسڵمانانی جیهان ڕاکێشن و لە ستەم و زوڵمی جوولەکە ئاگاداریان بکەنەوە ئەویش لە بەر ئەوەی ئیعلامێکی بەهێزیان نەبووەو موسڵمانانی جیهان پشتیوانیان نەبوون، بە تایبەتی وڵاتە عەرەبییەکان کە زۆربەی ئەڵقە لە گوێی ئەمریکاو ئیسرائیلن.
۲. نەیانتوانیوە بەڕێوەبەرێتی حکومەتی فەلەستین(محمود عباس) و هاوڕێکانی بکەنە دۆست و تێیان گەیەنن کە لای دوژمن هیچ جیاوازیێک نیە لە نیوان موسڵمانێک جیهادی و سۆفی و سەلەفی و ئیخوان ، ناکۆکییەکانیان چارەسەر نەکردووە ئەویش بە بڕوای من ئەگەڕێتەوە بۆ دەستخستنە کاروباری حکومەتی فەلەستین لە لایەن خاخام و گەورەکانی جوولەکەوە.
٣. بە دەمەوە نەبوون لە گەڵ موسڵمانانی جیهان بە تایبەتی کۆمەڵە جیهادییەکان، لە کاتی جیهادی کوردەکانی عراق و کیمیاوی و ئەنفال و جیهادی ئەفغان و گەلانی تری عراق و وڵاتانی تری ئیسلامی ئەکرا بزوتنەوەی حەماس پشتیوان و هاوکاری ئەوان بونایە تاوەکو ئێستە ئەوانیش بە ناچار پشتیوانی جیهادی حەماس و غەززە بکەن.
٤. جیا کړدنەوەی غەززەو ئیدارەدانی جیاواز لەڕامەڵڵاو شوێنەکانی تر بووەتە هۆکاری بچووک کردنەوەی سنوری جیهادەکەیان و گەلەکۆمەی زلهێزان لەسەریان ئاسان بووە.

ئەم کۆمەڵە تێبینی و سەرنجانە نابێتە هۆکاری ئەوەی بڵێن حەماس ناحەقە و ئەمجارە ئەوان شەڕیان دەست پێ کردووە، بەڵکوو لە ڕووی ئاینی و ئینسانییەوە ئەبێ سەرجەم ئەوانەی خۆیان بە شوێن کەوتەی ئیسلام ئەزانن لەوسەری سوننەوە تائەوسەری شیعەو مەزاهیبەکانی تر پشتیوان و هاوکاری سەرخستنی گەلی فەلەستین بە گشتی و موجاهیدانی حەماس بکەن بە هەر شێوەیەک بووە.
با سەرجەم موسڵمانان دڵنیابن جوولەکە لێیان ڕازی نابێت حەتتا واز لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام نەهێنن، وەک قورئانی پیرۆز ئەفەرمێ ( وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ.....)
ئەمڕۆ سەرەی غەززەو فەلەستینە، سبەی میسرو لوبنان و دواتر هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەگرێتەوە و پاشان پەلاماری مەسیحییەکان و بوزییەکانیش ئەدەن ئەگەر بۆیان بچێتە سەر.

لە کۆتاییدا ئەڵێم دڵمان لە گەڵیانەو دەستی نزاو پاڕانەوە بەرز ئەکەینەوە بۆ بارەگای خوای پەروەردگارو تۆڵەسێن و داوای سەرکەوتن و پشتیوانی ئەکەین، وەک چۆن لە غەزای بەدر مەلائیکە هاتن بۆ پشتیوانی موجاهدانی دەوری پێغەمبەر( درودی خوای لە سەر) و فریایان کەوتن بەو شێوەیەش خوایە فریای گەلی مەزڵومی غەززەو بکەوەو ڕزگاریان بکە لە دەستی جوولەکەی ستەمکارو زاڵم.
احسان یاسین زەڵمی
15/ 11/ 2023 زاینی