AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٠٦:١٩ د.ن
1412282

جیهان بۆ ڕاگرتنی یاساشکێنی کارەساتباری مافی مرۆڤ لە غەززە بەرپرسیارە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرپرسانی ناوەندە مرۆڤدۆستانەکان، ناوەندە ئایینییەکان، مامۆستایانی زانکۆ و و هەروەها باڵوێزی وڵاتانی دیکە لە ژێنێڤ لێدوانی دا.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە وتی: لە ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییە و پێتەختی مافی مرۆڤ لە جیهان واتا ژێنێڤ دەمانەوێت لەسەر بەپەلەترین کارەساتی مافی مرۆڤی ڕۆژی جیهان واتا غەززە قسە بکەین.

ئەمڕۆ باس لەسەر مافی مرۆڤی مرۆڤی نێودەوڵەتی و زەروورەتی لەبەرچاو گرتنی، پرسێکی عەینییە . ئەمڕۆ ئەبێ ئەوەی کە ساڵانێکە لەسەری باس دەکەین و لەسەر چاکە بوونی قسە دەکەین، کردەیی بکەینەوە. پێگە و بڕوای مافی و ئەخلاقی مافی مرۆڤ کەوتووەتە بەر ئەزموونێکی مەترسیدارەوە. ئیزن مەدەن کە ڕژێمێکی داگیرکەر حورمەتی سیستەمی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە و گاڵتەی پێبکات.

ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە بەرانبەر یاساشکێنی کارەساتبارێکەوە کە هەر چرکە خەریکە ئەنجامی کوشتوبڕە.

سەرەنجنەدان بە پێشێل کرانی بەردەوام، ئاشكرا و توندی مافی مرۆڤ، گورزی قەرەبوو نەکراو لە بنەمای سەروەری یاسا و بڕوای مافی نێودەوڵەتی دەدات.

دەوتەرێت ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات و ئەو ڕێژە مادە تەقەمەنییە کە تا ئێستا بەکار هێنراوە زۆر زیاتر لە ئەوە بووە کە لە هێرۆشیما ڕووی داوە.

342/