AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٠٥:٠٧ د.ن
1412279

ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران: شۆڕشی ئێران، شۆڕشێکی مافی مرۆڤییە

ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران لە کاردانەوە بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی سیاسی کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

جێگرایەتی کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و ئەرکانی مافی مرۆڤ دوابەدوای پەسەند کرانی بڕیارنامەی پێشنیاریی کەنەدا، کە بەڵگەیەکی رەشی لەسەر مافی مرۆڤ هەیە، لە کومیتەی سێهەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئیران ، ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران لە کاردانەوە بە ئەو بڕیارنامە بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتێکی لەسەر خەڵک سالاری دینییە کە بە پشت بەستن بە سەر بایەخی ئیسلامی و مرۆیی و ئەخلاقی توانی خەڵکی ئێران لە دەستی ڕژێمی پێشێل کاری پاشایەتی ڕزگار بکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایە کە نابێت مافی مرۆڤ وەکوو ئامێرێک بۆ بەدی هێنانی ئامانجی سیاسەتی دەرەوە بە شێوەی ئاوەژۆ کەڵکی لێوەربگیردرێت.

پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ کە لە دژی وڵاتێکی سەربەخۆ وەکوو ئێران بڕیارنامە دەردەکرن و پەسەندی دەکەن، نەک لە وڵاتی خۆیان مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، بەڵکوو لە پاڵ ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسرائیل وەستاون.

کۆماری ئیسلامی هەموو بەڵێنەکانی خۆی لە بواری مافی مرۆڤ جێبەجێ کردووە و لە هەموو بوارێکیشەوە لە 45 ساڵی ڕابردوودا گەشەی هەبووە.

کەنەدا وەکوو پێشنیاردەری ئەو بڕیارنامە خۆی کارنامەیەکی ڕەشی لە بواری پێشێل کرانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی لە پێشێل کرانی مافی ژنان هەیە.

بە تێگەییشتن لە ئاوەها دۆخێکە کە پێمان وایە پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران و دانانی ڕاپۆرتەری تایبەت، دانانی شاندی دۆزینەوەی ڕاستییەکان و … پڕۆژەیەکی سیاسیە.

342/