AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٨:٤٢:٣٩ د.ن
1412002

تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتە حەساری نەخۆشخانەی شیفای غەززە

تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە و گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بە خراپترین شێوە درێژەی هەیە و ئێستا هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی گەیشتووەنەتە ناو کۆریدۆرەکانی نەخۆشخانەی شێفا .

لە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی ستەملێکراو و بێ دیفاع لە غەززە، هێزەکانی ئەم ڕژێمە منداڵکوژە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی ئەلشەفا.

سەرەڕای بانگەشەی دەسەڵاتدارانی زایۆنی سەبارەت بە بوونی هێزی سەربازیی حەماس لەم نەخۆشخانەیە، هیچ هێزێک لەو نەخۆشخانەیە نەبوو و داگیرکەران چوونەتە ناو نەخۆشخانەکە.

هەر لەو پێوەندییەدا وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە دەیان سەربازی زایۆنیستی چوونەتە ناو بینای فریاکەوتنی کۆمەڵگەی شێفا و تانکەکانی داگیرکەر لە حەساری نەخۆشخانەن.

شایەتحاڵێک کە لە نەخۆشخانەی ئەلشەفا ئامادە بوو بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند، ئێستا گوێمان لە تەقینەوەیەکی بەرز دەبێت لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئەلشەفا.

بەڕێوەبەری تەندروستی غەززە هەروەها بە کەناڵی جەزیرەی وت: من کاری پزیشکی خۆم ئەنجام دەدەم و ئەرکی خۆم جێبەجێ دەکەم و هاوکاری داگیرکەران نیم.

342/