AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٨:٤١:٢٤ د.ن
1412000

ئیسرائیلییەکان ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەی شیفا دێنەدەر، دەکوژن

بەرپرسی گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لەلایەک بە فەلەستینییەکانی جێگیر لە نەخۆشخانەی شەفایان وتووە کە لە ئەو نەخۆشخانە دەرکەون و لەلایەکی تریشەوە دەیانپێکن.

 بەرپرسی گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد: لە هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا هیج کەسێک بەرەو ئەوان چەکی هەڵنەگرت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد : داگیرکەرانی ئیسرائیلی بەرەو ئەو کەسانە کە دەیانەویست لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەمنی دیاری کراوەوە لە نەخۆشخانەی شیفا دەرکەون، تەقەیان کرد.

بەرپرسی نەخۆشخانەکانی غەززە وتیشی: سەربازانی ئیسرائیلی بە بیانووی هەبوونی هیزەکانی حەماس لە نەخۆشخانەی شیفا هیرشیان کردە سەر ئەو نەخۆشخانە بەڵام بینیان کە هیچ هێزێک لە ئەوێ نەبووە.

342/