AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٨:٤٠:٢٣ د.ن
1411998

تێکشکاندنی 5 درۆنی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ئاسمانی سووریا

وەزارەتی بەرگری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە تێکشکاندنی زیاتر لە 5 درۆنی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژاوای سووریا لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی سووریاوە هەواڵی دا.

 وەزارەتی بەرگری سووریا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک لە درۆنەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیایان لە پارێزگاکانی حەما، ئەدلەب و حەلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا تێکشکاندووە.

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان، هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان لە ئەدلەب و حەلەب پووچەڵ کردووەتەوە.

ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانیان درۆنێکی دیکە کە خەریک بوو 100 کیلۆگرام مادەی تەقەمەنیان لە ناوچەی جۆرین دەگواستەوە تێکشکاندووە.

342/