AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا
چوارشەممە

١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٨:٣٩:٣٠ د.ن
1411995

تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی پەکخستووە

ڕاوێژکاری کاروباری نەوت لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکێتی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بۆ سەپاندنی مەرجەکانی خۆی بە سەر بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ، هەوڵ دەدات، داوای جێگرەوەیەک بۆ تورکیا بۆ هەناردە کردنی نەوتی کرد.

 بەهجەت ئەحمەد بە وتنی ئەوەی کە دیداری ئەم دواییەی وەزیری نەوت لە هەرێم، هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەر پرسی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمە، وتی: ئەوە ژیرانە نییە چارەنووسی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا نادیار بمێنێتەوە،چونکوو گەورەترین خەسار بەر خەڵکی کوردستان دەکەوێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەغدا و هەولێر ئەبێ بۆ بەهرەمەندی لە نەوت بگەنە ڕێککەوتن و جێگرەوەیەک بۆ هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە جیاتی تورکیا بدۆزنەوە. چونکوو تورکیا خەریکە هەوڵ دەدات مەرجەکانی خۆی لە ئەو بارەوە بە سەر بەغدا بسەپێنێت.

342/