AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٨:٥٣ د.ن
1411642

بوردمانی ماڵ و ناوەندە دەرمانییەکانی غەززە/نەخۆشخانەکان تا چەند کاتژمێری دیکە لەکار دەکەون

بەردەوام بوونی بوردمانی ماڵ و ناوەندە دەرمانییەکانی غەززە و شەڕی قورسی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە بەرە جیاوازەکان لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە هێزەکانی بەرخۆدان بێدەنگ نەماون و بە شێوەی بەربڵاو لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان لە بەرە جیاوازەکان خەریکی شەڕن.

ئیسرائیل وەکوو چەند هەفتەی ڕابردوو ماڵەکانی غەززە بە خەستی بوردمان دەکات و لە نوێترین حاڵەتیدا و لە بوردمانی دوو ماڵ لە ڕۆژهەڵاتی خانیوونس لە باشووری غەززە لانیکەم 10 فەلەستینی شەهید بوون.

ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها بە توندی ناوچەی ڕۆژاوایی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانیان بوردمان کرد.

دەستکەوتی مەیدانی هێزەکانی فەلەستین لە شەڕی زەوینی لەگەڵ داگیرکەران

لەلایەکی تریشەوە شەڕی خەستی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لەگەڵ داگیرکەران لە بەرە جیاوازەکانی غەززە درێژەی هەیە بە شێوەیەک کە سەرایا ئەلقودس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو هێزانەی ئەرتەشی ئیسرائیل کە دەیانەویست لەلایەن باکووری ڕۆژاوای غەززەوە دزە بکەن بە خومپارە ، کردووەتە ئامانج.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە چی دیکە توانی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکیان نەماوە.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەگەری وەرنرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە چالاکی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا رادەگیردرێت.

342/