AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٧:٣٩ د.ن
1411640

بەرخۆدانی عێراق مووشەکێکی نوێ ڕوونوێنی کرد

بەرخۆدانی عێراق پەردەی لەسەر مووشەکێکی نوێی لادا کە بنکە ئەمریکی و زایۆنیستەکانی ناوچەکەی کردە ئامانج.

تۆڕی هەواڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی عێراق پەردەی لەسەر مووشەکی زیرەکی "سارام" لادا کە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمە جگە لەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.

گرووپەکانی بەرخۆدان دوێنێ ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمجار مووشەکی زیرەکی کورت مەودای "سارام"یان بەکارهێناوە.

ئەم گرووپانە وردەکاری زیاتریان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مووشەکەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵکوو پەردەلادان لەسەر ئەم مووشەکەیان وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی داگیرکەری زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، وەسف کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئەم گرووپانە ڕایانگەیاند کە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکییان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە سووریا کردووەتە ئامانج و ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ زیانی گیانی و زیانی لێکەوتەوە.

342/