AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٩:٢٤ د.ن
1411288

ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ له ناوچەکه/ ئێران بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادیه

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە فراوانبوونی شەڕ بۆ لوبنان و حزبوڵڵا وتی: ئەمڕۆ شەڕەکە فراوانتر بووە و لوبنان تێوەگلاوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕادەی ململانێکان زیاتر بێت.

سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی کۆنگرەی یادی شەهید حەسەن تێهرانی موقەدەم کە لە زانکۆی شەهید ڕەجایی بەڕێوەچوو، وتی:ئەمڕۆ پرسی غەززە بووەتە پرسێکی جیهانی و تاوانکاریی ڕژیمی زایۆنیستی کە زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئیمام و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گوترا، ئەمڕۆ گەلانی هەموو جیهان درکیان بەو قووڵاییە کردووە لە تاوانەکانیان.

وتیشی: ڕەنگە لە ڕابردوودا ڕەخنە لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ڕژیمی زایۆنیستی بگیردرایە بەڵام ئێستا ئەو ڕاستییەی کە ئەوان منداڵکوژن و قووڵایی تاوانەکانی ڕژیم بۆ هەموو لایەک ڕوون بووەتەوە.

سەردار حاجیزادە وتی: سەرکەوتنی شەڕڤانانی فەلەستینی سەرکەوتنێکی ستراتیژی گەورەیە و ئەم سەرکەوتنە بە ڕێوشوێنی تاکتیکی و ئۆپەراسیۆنی تاوانکاری و شەهیدکردنی منداڵان لە لایەن ئیسرائیلەوە لەناو ناچێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەڵامی ئێران بۆ فراوانکردنی شەڕ بۆ لوبنان و حزبوڵڵا، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ شەڕەکە فراوانتر بووە و ئەمڕۆش لوبنان تێوەگلاوە. ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕادەی ململانێکان هێندەی تر زیاد بکات، چونکە داهاتوو زۆر نادیارە، بەڵام ئێران بۆ هەموو دۆخێک ئامادەیە.

سەردار حاجیزادە هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان هەڕەشە لە ئێران ناکەن، چونکە لە نامەنووسییەکانیاندا هەندێک جار لە یەک شەودا سێ پەیام بۆ ئێران دەنێرن و هەموو ئەو نامەنووسییانە بە زمانی تکا و داواکارییە.

لە کۆتاییدا فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئێران لە دۆخێکدا نییە کە کەس بیەوێت هەڕەشەی لێبکات، ئێمە لە لوتکەی دەسەڵاتی خۆمانداین و خۆمان بۆ هەموو بارودۆخەکان ئامادە کردووە.

342/