AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٨:٥٤ د.ن
1411287

12 پێشنیار بۆ پایتەخته ئیسلامییەکان سەبارەت بە فەلەستین

سەرۆکی شارەوانی تاران بە دوای کردەوەی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتاری بێ وێنە لە ناوچە داگیرکراوەکان و غەززە پەیامێکی بۆ شارەوانییەکانی پایتەختی وڵاتە ئیسلامییەکان نووسی.

عەلیرەزا زەکانی، سەرۆکی شارەوانی تاران، دوابەدوای کردەوەی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتاری بێ وێنە لە ناوچە داگیرکراوەکان و غەززە، پەیامێکی بۆ شارەوانییەکانی پایتەختە ئیسلامییەکان نووسی و تێیدا ١٢ پێشنیاری سەبارەت بە فەلەستین داوە.

لەم بەشەی خوارەوەدا کۆمەڵێک پێشنیار و بیرۆکەی شیاوی جێبەجێکردن دەخرێنەڕوو کە دەتوانرێت بخرێتە بەرنامەی کاری پایتەختە ئیسلامییەکان.

هەوڵی گشتی، مەدەنی و سیاسی بۆ پچڕاندنی پەیوەندی وڵاتان لەگەڵ ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی لە هەموو بوارەکاندا، لەوانە سیاسی و دیپلۆماسی، ئابووری (هەناردە و هاوردە و ڕاگرتنی هەر جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ ئەم ڕژێمە قۆرخکارە)، زانستی و کۆمەڵایەتی، کولتووری و میدیا.

- بەکارهێنانی توانای یاسایی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە دادگا نێونەتەوەییەکان و هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوەی سیاسی و یاسایی لە دژی تیرۆریزمی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی کە ئەم ڕژێمە قۆرخکارە دیارترین نموونەی ئەوانە.

چالاککردنی هەموو تواناکانی دیپلۆماسی شارەکان بۆ گوشارخستنە سەر ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی

- هەوڵدان و ئامادەکارییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و گواستنەوەی زانست و تەکنەلۆجیا و ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی لە ناوچە وێرانبووەکاندا.

- ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان سەرۆک شارەوانییەکان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بەتایبەتی بە کەڵک وەرگرتن لە توانای پایتەخت و شارە دەستەخوشکەکان.

- ئامادەکاری و پشتیوانی تایبەت بۆ کۆبوونەوە و دانیشتنی جەماوەری دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی

- ناونانی شەقام و گۆڕەپانەکان، بە ئامانجی ئایدیالی فەلەستین و قودسی شەریف

- بنیاتنانەوە و نوێکردنەوەی هێماکانی شار بۆ پشتیوانی لە چەوساندنەوە و ناساندنی گەلی فەلەستین

- تەرکیزکردن و بەهێزکردنی ڕیکلامە ژینگەییەکانی شارەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و زڕاندنی تاوانەکانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی

- پاڵپشتی و پەرەپێدانی چالاکییەکان و بەرەوپێشبردنی بەرهەمە ڕۆشنبیری-پەروەردەیی-میدیاییەکان لەسەر ئاستی شارەکان بۆ دروستکردنی نیگەرانی لای هاووڵاتیان بەتایبەتی خوێندکاران

- پشتیوانیکردن لە کۆکردنەوەی یارمەتییە گشتی و فریاگوزاری و پزیشکییەکان بۆ بەرژەوەندی گەلی ستەملێکراوی غەززە

- بەرەنگاربوونەوەی سانسۆری هەواڵ و پیلانی بێدەنگی میدیای عیبری-ڕۆژئاوایی کە هەوڵ دەدەن چەمکە ئازادیخوازەکانی خەباتگێڕانی فەلەستینی کپ بکەن.

فەلەستین "بەشێک لە جەستەی جیهانی ئیسلامی"؛ ئێمە ڕێگە نادەین سیاسەتە چەوسێنەرانەکان ئەم "یەکەم کێشەی جیهانی ئیسلامی" پەراوێز بخەن.

لەبیرمان نەچێت کە فەلەستین "بەشێک لە جیهانی ئیسلامی"یە، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین سیاسەتی لووتبەرزی ببێتە هۆی ئەوەی ئەم "یەکەم کێشەی جیهانی ئیسلامی" لەبیر بکرێت و پەراوێز بخرێت.