AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٧:٢٩ د.ن
1411284

لایەنگرانی ەوتی سەدر ڕبایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێکى به‌په‌له‌دا، داوا لەلایەنگران‌و شوێنکەوتوانی ڕەوتی سەدر ده‌كات، بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.

 سەدر لە وەڵامی پرسیاری لایەنگرانی لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: گرنگترین شت کە ڕەوتی سەدری پێ جیادەکرێتەوە یەکڕیزی و دڵسۆزییەتی، بۆیە ئەو ڕۆژەش کە موقتەدا سەدر مرد دەبێت هەر پابەندبن بە چاکسازییەوە.

بە لایەنگرانیشی وت: بەشداریکردنتان لەگەڵ گەندەڵکاران زۆر نیگەرانم دەکات، بەڵام بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن ئێوەوە دڵخۆشم دەکات و لە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەڵبژاردنەکە کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی گەندەڵکاران و شوێنکەوتووان لە عێراقە خۆشەویستەکەماندا.

ڕۆژی 15ی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر بڕیاری کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دا و بڕیاریدا بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکدا نەکات

342/