AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
دووشەممە

١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٦:٢٩ د.ن
1411282

تەوەری گفتوگۆکانی سەردار ڕادان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق

سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە عێڕاق ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری فەرماندەی هیزی ئینتزامی ئێران لە شاندی هاوڕێی بوو.

 نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری ئەحمەدڕەزا ڕادان، فەرماندەی هێزی ئیتزامی ئێران و شاندی هاوڕێی بوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا، ڕێگا جیاوازەکانی هاوکاری نێوان عێڕاق و ئێران سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و شوێنگیری تاوانە ڕێکخراوەکانیان تاوتوێ کرد.

سوودانی و سەردار ڕادان لە سەر هاوئاهەنگی ئەمنی دوولایەنە لە دۆسیەکانی کۆنترۆڵی سنوور و بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر کە کێشەی هاوبەشی دوو وڵاتەکە دێتە ئەژمار، جەختیان کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە ئەو دیدارەدا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری نێوان پۆلیسی دوو وڵاتەکە بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و پەرەسەندنی ئاسایش و سەقامگیری لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی هاوبەشی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تۆکمە کردنەوەی دۆسیەی ئابووری جیاواز جەختی کرد.

342/