لە هەڵکۆڵینەکانی کۆنینەناسان کە لە ناوچەی کولپی ئامەد ئەنجام دراوە، پاشماوەکانی کڵێسەیەکی سەرەمی بیزانس بە مێژینەی 1500 ساڵە بە 46 گۆڕەوە دۆزراوەتەوە.
لە کاتی ئەو هەڵکۆڵینەدا، ئاسەوارگەلێک وەکوو سکە، چرا، کۆڵەکە و پایە لە ئەو حەوشەدا دۆزراوەتەوە. دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە باڵەخانەیەک کە دیوارەکانی ئاشكرا بووە، پاشماوەی کڵێسەیەکی کۆنە. لێکۆڵەران لە شوێنە جیاجیاکانی ناو کڵێسەکە گۆڕگەلێکیان دۆزیوەتەوە.
342/