AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:٥٣:٥٨ د.ن
1410152

ئێرە بەیرووتە؛لانکەی بەرخۆدان/جەختی گەنجانی لوبنانی لەسەر بەرخۆدان

لە گفتوگۆ لەگەڵ لوبنانییەکان لە شاردا تێگەییشتم کە ئەوان هەر لەسەر ڕێگای ڕێنماییەکان سەید حەسەن نەسروڵڵا هەنگاو هەڵدەگرن تا ئەو جێگایە کە دەتوانین بڵێین بەیرووت لانکەی بەرخۆدانە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ئەم ڕکانە بە تێپەڕینی یەک مانگ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لەلایەن فەلەستینەوە، کە تێیدا ئیسرائیل بە شێوەیەکی خراپ شکستی هێنا، دۆخی ناوچەکە لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانی بە سەردا هاتووە.

خامۆشی بەربڵاو

لە بەیرووت لەبەر قەیرانی ئابوور بەربڵاو و ئاڵبەت گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئەو وڵاتە، لە ساڵانی دواییدا خامۆشی بەربڵاو لە پێتەختی وبنان دەبینرێت و دەتوانین بڵێین کە لە ڕۆژدا تەنیا دوو کاتژمێر کارەبایان هەیە.

18 خێڵی پاڵپشتی لە فەلەستین لە لوبنان

جودا لە پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی شیعءە، سوننە و مەسێحییەکان لە لوبنان کە بەناوبانگە، بە گشتی 18 خێڵی جیاواز ژیان دەکەن.

بۆ تاوتێ کردنی بابەتی سەرەکی ئەم ڕاپۆرتە کە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززەیە، لە ئەو ڕاستییە تێگەییشتن کە هەر 18 خێڵە جیاوازەکەی لوبنان پاڵپشتی پرسی فەلەستینن و بە شێوەی جیدی لە ئەو بارەوە هەڵوێستیان هەیە.

حەماس هۆگری زۆرە

ئەگەر باس لە هۆگری و لایەنگری گرووپە فەلەستینییەکان بکەین ئەو حەماس زیاتری لایەنگر و هۆگری و لایەنگری لە لوبنان هەیە و دوای ئەوەش بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لایەنگری زۆرە.

بەیرووت لانکەی بەرخۆدان

هەندێک بیرەوری منداڵیم لە بەیرووت هەیە بەڵام کە ئێستا گەییشتمە ئێرە ئەوەی کە پێم وایە نەگۆڕاوە و بگرە بەهێزتریش بووەتەوە، ڕۆحیەی بەرخۆدانی خەڵکی لوبنان و بەیرووتە.

لە گفتوگۆ لەگەڵ لوبنانییەکان لە شاردا تێگەییشتم کە ئەوان هەر لەسەر ڕێگای ڕێنماییەکان سەید حەسەن نەسروڵڵا هەنگاو هەڵدەگرن تا ئەو جێگایە کە دەتوانین بڵێین بەیرووت لانکەی بەرخۆدانە.

نیشانەکانی بەرخۆدان لە شوێن بە شوێنی شاردا دیارە

بە هەنگاونان لە شاری بەیرووت وام هەست دەکرد کە خەریکم لە شارەکانی ئێران هەنگاو دەنێم. شەقامگەلێک کە ناوی هاوشێوەیان هەیە و کەشێکی بەرخۆدانی کە وا بیر ناکەیەوە کە غەریبی.

شەقامی شەهید چەمران، شەقامی ئیمام خومەینی، شەقامی شەهید قاسم سولەیمانی و …. و وێنەی شەهید سولەیمانی کە لە یەکێک لە سەرەکی ترین شەقامەکان هەڵواستراوە و کێشراوە.

گەنجانی لوبنانی: بەرەی سنووری لوبنان بکرێتەوە، زایۆنییەکان بەدڵنیاییەوە شکست دەهێنن

لە ناو شاردا لەگەڵ گەنجانی لوبنای خەریکی گفتوگۆ بووم. ئەوان لەسەر گەردەلوولی ئەقسا و لێدوانەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە حەزێکی فراوانەوە قسەیان دەکرد و جەختیان دەکرد کە ئیسرائیل ناوێرێت هیرش بکاتە سەر لوبنان چونکوو دەزانێت کە ئەگەر بەرەی سنووری لوبنان بکرێتەوە، ئەوا هێزەکانی بەرخۆدان لە یەمەن، عێراق، ئوردن، میسر، ئێران و سووریا و .. ەوە دێنە لوبنان و شەڕی راستەوخۆی ئیسرائیلەوە.

ئەوان جەختیانیش دەکرد کە خودا بیکات و ئەو بەرەیە بکرێتەوە و ئێمە بچینە شەڕەوە و دڵنیاشین کە لە ئەو شەڕەدا ئیسرائیل شکست دەهێنێت.

342/