AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:٥٢:٤١ د.ن
1410149

کوژرانی زیاتر لە 200 تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە هێرشی هاوبەشی ڕووسیا و سووریا

حەسەن سولەیمان بەرپرسی کومیتەی سیاسی ئەرتەشی سووریا لە کوژرانی 200 تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕووسیا و سووریا هەواڵی دا.

 حەسەن سولەیمان بەرپرسی کومیتەی سیای ئەرتەشی سووریا بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وادیۆم کولیت هاوتا ڕووسەکەی خۆی جەختی کرد کە ئەرتەشی سووریا بە هاوئاهەنگی هێزەکانی ڕووسیا کە لە سووریان، کۆمەڵە ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی هێرش بۆ سەر تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا کە هێرشیان کردە سەر زانکۆی ئەفسەری حومس، ئەنجام داوە و لە ئەو هێرشانە 200 کەس لەوانە 34 سەرکردەی ئەو تیرۆریستانە کوژراون.

نوبراو ڕاشیگەیاند: ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سووریا و ڕووسیا بووەتە هۆی تێکشکاندنی سەرجەم بنکە و ناوەندەکان لەوانە هوماری تەقەمەنی و جیهازات و کوژرانی سەدان تیرۆریستی تەحریرولشام و پارتی ئیسلامی تورکستان.

342/