AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:١٢:٤٧ د.ن
1409253

ئایەتوڵا خامنەیی: پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین سیاسەتی هەمیشەیی ئێرانە

ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، پشتیوانی لە هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی داگیرکاریی زایۆنیستی بە سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی.

 ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و شاندەکە لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەروەها پێشهاتەکانی کەرتی ڕۆژاوای پێشکەش کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها جارێکی دیکە سەبر و کۆڵنەدانی خەڵکی خۆڕاگری غەززەی بەرز نرخاند و داخ و‌مەخابنی قووڵی خۆی بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دەربڕی کە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەڕێوە دەچێت.

جەختیان لەسەر سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە دژی داگیرکاری زایۆنیست.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها جەختیان لە هەڵوێستی جیددی وڵاتانی ئیسلامی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پشتیوانی هەمەلایەنە و کردەیی حکومەتە ئیسلامییەکان بۆ خەڵکی غەززە کردەوە.

342/