AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:١٠:٣٧ د.ن
1409248

4 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا

ڕاپۆرتە مێدیاییەکان لە چەندین هیرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ باس دەکەن.

 سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕاپۆرتیان دا: هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێڕاق سەربازانی ئەمریکایان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هێرشە بە درۆنێک ئەنجام دراوە.

کەناڵی ئەلمەیادین هەروەها ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئەمریکی لە عەین ئەسەد هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دوو جار هیرشیان کراوەتە سەر.

ئەو کەناڵە هەروەها لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەلتنف لە سووریا هەواڵی دا.

342/