AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:١٠:١٦ د.ن
1409247

سپاسی بەغدا دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

سەرۆک کۆمار وتی: پێویستە بە زووترین کات بۆردومانی غەززە بوەستێنرێت، هەروەها پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست دابنرێت و هاوکاری مرۆڤیی گەلی ستەملێکراوی غەززە بکرێت.

حوجەتولئیسلام، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: سوپاس بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کە هاتووەتە ئێران و هەروەها بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان ئێران و عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان.

جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاسایشی سنوورەکان و باشترکردنی ئاسایشی هەردوو وڵات و دوور خستنەوەی دەستی دژە شۆڕش لە سنوورەکانی دوو وڵات، و هیوادارم بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: لە بواری ئابووریدا پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان، بەتایبەتی پەرەپێدانی شارۆچکە سنوورییەکانی هەردوو وڵات، گرنگە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و بازرگانی، کە پێویستە پەیڕەو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: پێویسته سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەم که هەوڵی تەواوکردنی هێڵی ئاسنی شه لەمچه ـ بەسرەی دا، که سوودێکی گەورەی بۆ هەر دوو وڵات هەیه .

حوجەتولئیسلام ڕەئیسی لە درێژەدا وتی: هەڵوێستی دوو وڵات سەبارەت بە پرسی فەلەستین و چەوساندنەوەی خەڵکی ئەم وڵاتە هاوبەشە.

وتیشی: پێویستە بە زووترین کات بۆردومانەکان بوەستێنرێت، و بە زووترین کات ئاگربەست دابنرێت، هاوکاریش بدرێت بە گەلی ستەملێکراوی غەززە.

ئێمە پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و چەوساوە و خۆڕاگری غەززە بەرانبەر بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکاوە بگیرێتەبەر و لەم پێوەندییەدا هاوکار دەبین.

342/