ئوسامە حەمدان، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی ئەم بزووتنەوەیە سەفەری کردووە بۆ تاران و لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
زیاتر وتی: شانازی بە براکانمان دەکەین کە لە میحوەری بەرخۆداندا وەستاون شانبەشانی میللەتەکەمان و بەرخۆدانمان و بزووتنەوەکانی گەلەکەمان.
حەمدان لە درێژەدا وتی: شانازی بە پاڵپشتی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان دەکەین و سڵاو بۆ براکانمان لە بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق و یەمەن دەنێرین.
.پێشتر حەمدان ڕایگەیاندبوو کە دڵنیایە لە شکستی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا. حەمدان وتی: داگیرکەران نەیانتوانیوە تەنانەت یەک دەستکەوتی سەربازیش بەدەست بهێنن. بە سەدان سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو قوربانیانە دەشارنەوە.
342/