AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٦:٠٠ د.ن
1408858

سودانی بۆ گفتوگۆ لە سەر دۆخی غەززە و فەلەستین ئەمڕۆ دەگاتە تاران

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە تاران و دوای ئەوەش دەچێتە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە تارانەوە گەشتی ناوچەیی خۆی سەبارەت بە پێشهات و ڕووداوەکانی غەززە دەستپێدەکات و دواتر دەچێتە چەند وڵاتێکی عەرەبی.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی سەبارەت بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئێران و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لەم هەفتەیەدا بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکان کەرتی غەززە وتی: "محەمەد شیاع سودانی"، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، سبەی دووشەممە گەشتێکی ناوچەیی سەبارەت بە پێشهاتەکانی کەرتی غەززە دەستپێدەکات. ڕاشیگەیاندووە کە سودانی لە سەرەتای گەشتە ناوچەییەکەیدا دەچێتە تاران و دوای ئەوەش دەچێتە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس.

342/