AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:١٤:٣٧ د.ن
1408855

خۆپیشاندانی جیهانی لە دژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە

بە چڕ بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، پاڵپشتی خەڵکی شارە جیاوازەکانی جیهان بۆ بەرگری لە فەلەستین و ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: سەرەڕای پاڵپشتی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕای گشتی لە وڵاتانی جیاواز لە هەفتەکانی دواییدا بە خۆپێشاندانی بەرفراوان، پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی فەلەستین و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل نیشان دا.

لە درێژەی پاڵپشتی جیهانی خەڵکی فەلەستین، دوێنێ شەممە جگە لە شاری واشنتۆن، لە تۆرێنتۆ و پێتەختی وڵاتانی ئەورووپی لەوانە لەندەن، پاریس و بەرلین خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە غەززە بەڕێوە چوو.

شەوی شەممە هەزاران کەسی ئەمریکی لەوانە 50 فەرمانبەری دەوڵەتی جۆبایدن و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرە لە شەقامەکانی واشنتۆن کۆ بوونەوە و دروشمیان دا و داوای ئاگربڕی بەپەلەیان کرد. هەروەها چەند بەرپرسی ئەمریکی لە نارەزایەتی بە پاڵپشتی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەستیان لە کار کێشایەوە.

هەروەها لە هەفتەکانی ڕابردوودا و دوێنێش لە شەقامەکانی لەندەنی پێتەختی بریتانیا و شارەکانی دیکە لەوانە مەنچێستێر و ئەدینبرۆ خەڵک بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین هاتنە سەر شەقام و نارەزایەتی خۆیان لە ئەو بارەوە ڕاگەیاند. هەوەها داوای ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاگربڕیان کرد.

هەزاران کەس لە خۆپیشاندانی پاریسی پێتەختی فەڕەنساش جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی غەززەیان ئیدانە کرد.

خەڵکی ئەڵمانیاش بە وتنەوەی دروشمی کۆمەڵکوژی ڕابگرن هاتنە سەر شەقام و پاڵپشتی خۆیان لە گەلی فەلەستین راگەیاند

لە درێژەی پاڵپشتی خەڵکی ئەندونیزیا لە فەلەستین و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرەڕای بارینی بەخوڕی باران ملیۆنان کەس هاتنە سەر شەقامەکان لە جاکارتا و لە دژی ئیسرائیل دروشمیان وتەوە.

342/