AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:١٧:١٦ د.ن
1408414

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا درێژەی هەیە/تۆپباران کردنی قامیشلۆ

ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردستانی سووریا، دوێنێ چەندین گوندی کانتۆنی قامیشلۆی تۆپباران کرد.

دوای چەند ڕۆژ ڕاگیرانی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ئەمڕۆ گوندەکانی تربەسپی لە قامیشلۆ و گوندی تلزیوان لە نزیکی ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە بوردمان کرا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە گوندی تلزیوان لە 13 کیلۆمەتری قامیشلۆ و هەروەها دوو گوندی سەر بە شاری تربەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆ تۆپباران کران.

بە پێ زانیارییەکان، ئەو هێرشانە هیچ خەسارێکی گیانی و مادیان بەدواوە نەبووە.

342/