AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:١٦:٥١ د.ن
1408413

بەرخۆدان و بەرژەوەندی نەتەوەیی داژیەتیان نییە/گەردەلوولی ئەقسا مێژووی گۆڕی

سەرۆکی مەجلیس وتی: هەموو کێشەکانی ئەمڕۆی جیهان پێوەندی بە خووی ئاژەڵ بوونی دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە هەیە و مێژوو لە ڕابردووەوە تا ئێستا ئەو بابەتەی سەلماندووە.

 محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی بەر ڕاگرتنی ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر وتی: بێ گومان مێژووی هەموو گەلان و ئایینەکان هەوراز و نشێوی هەبووە و ئێمەش لە ئێرانی ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامیدا ڕۆژان و هەفتەگەلی تایبەت لەوانە ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەرمان هەیە.

قاڵیباف درێژەی دا: ئەمریکییەکان بەردەوام و لە هەر دۆخێکدا بەرانبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و پێشکەوتن و سەربەخۆیی ئێمە وەستاون، کودەتا و شەڕیان کردووە و ئێمە بەرخۆدانمان کردووە. بەرخۆدان و بەرژەوەندی نەتەوەیی هیچ دژایەتییەکیان نییە، بەرخۆدان زیرەکە و بە بیرە.

ناوبراو وتیشی: گەردەلوولی ئەقسا نموونەیەکی کردەیی لە بەرخۆدان بوو. ئەو ئۆپراسیۆنە خاڵێکی وەرچەرخان بوو و مێژووی جێبەجێ کرد و بە ڕاشکاوی بڵێم کە هەمووان باس لە سیستەمی نوێی جیهانی دەکەن و گەردەلوولی ئەقسا هاوکێشەکانی ئەو سیستەمە جیهانییەی لە ئاستی جیهان و ناوچەیی جێبەجێ کرد و ئیسرائیل و ئەمریکا هەر کارێک بکەن، ناگەڕێتەوە دواوە.

342/