سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراق ڕوونه‌و پشتیوانى لایه‌نى سته‌ملێكراو ده‌كه‌ن، داواش ده‌كه‌ن رێڕه‌وى مرۆیی بۆ غه‌ززه بكرێته‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى ڕزگاربكرێت.
محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆنفرانسى باڵیۆزانى عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق پێشتر هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاندوه‌و پشتیوانى خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات چونكه سته‌میان لێكراوه‌و خاكه‌كه‌یان لێ داگیركراوه.
سودانى وتى : ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ك سیاسیه‌كیش نه‌بێت وه‌ك عێراقیه‌ك كه‌لتورو ئاینه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێت كه ده‌بێت پشتیوانى فه‌ڵه‌ستین بكه‌ین.
سودانى داواده‌كات، ئه‌وه‌ى پێویسته ئێستا به‌په‌له بكرێت له كردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وی مرۆیی و رزگاركردنى خه‌ڵكى غه‌ززه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوو چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى ڕایانگه‌یاند: به‌كردار به‌شداریان له‌شه‌ڕى غه‌ززه كرودوه‌و هێرشیان بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامداوه.
342/