AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٥:٢٣:٢٨ د.ن
1408109

ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا پەلی بۆ چەند بەرە کێشاوە/ ئێران دەستێوەردانی نییە لە بڕیارەکانی بەرخۆدان

سەید حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕەوتی قسەکانی ئەمڕۆیدا بە وتنی ئەوەی کە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل ڕەواتر لە هەر شەڕێکی دیکەیە، وتی: گەردەلوولی ئەقسا بۆ چەند بەرە پەرەی سەندووە.

قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان چەند چرکە پێش دەست یپێکرد.

ناوبراو لە سەرەتا جەختی کرد: گەردەلوولی ئەقسا ئێستا چی دیکە بۆ چەند بەرە و گۆڕەپان پەرەی سەندووە.

نەسروڵڵا زیادی کرد:ئەگەر بمانەوێت لە شەڕێکی بەتواوەتی ڕەواوە قسە بکەین، شەڕێکی ڕەواتر لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل نادۆزرێتەوە. شەڕی گەردەلوولی ئەقسا لە بەرانبەر زایۆنییەکان هیچ خاڵێکی ناڕوونی لە بابەتی ئەخلاقی و ڕەواییەوە نییە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە دەسخۆشی لە بەرەی بەرخۆدان لە عێراق و یەمەن کە لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا بەشداریان کردووە، دەکەین.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو هێرشەی کە کرایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە مێژووی ئەمڕۆدا بێ وێنە بووە. درێژەی شارۆچکەسازییەکان هەڕەشەی جیدی بوو لەسەر کەرتی ڕۆژاوا.

نەسروڵڵا وتیشی: زیاتر لە دوو ملیۆن کەس نزیک بە 20 ساڵە کە لە گەمارۆدایە لە غەززە. پرسی فەلەستینو هەموو پرسەکانی هاوپەیوەندی لە ساڵانی دوایی فەرامۆش کرابوو. ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا سەداسەد شەڕێکی فەلەستینی بوو.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: شاراوە بوونی ئۆپراسیۆنی حەوتی ئۆکتۆبەر بووە هۆی سەرکەوتنی ئەو ئۆپراسیۆنە. ئەوەی کە لە غەززە رووی دا هەر دەبوا ئەنجام درابا، تا پرسی فەلەستین جارێکی دیکە ببوایە پرسەی یەکەمی جیهان.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە لە ئۆپراسیۆنەکە سەلمێندرا ئەو ڕاستییە بوو کە ئیسرئایل بەڕاستی بێ بنەماتر لە ماڵی جاڵجاڵۆکەیە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: گەردەلوولی ئەقسا شەڕێکی بەتواوەتی فەلەستینی بوو و هیچ پێوەندییەکی بە پرسە ناوچەییەکانەوە نەبوو.

ناوبراو وتیشی: ئێران هیچ دەستێوەردانێکی لە بڕیارەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ئاستی ناوچەیی نییە و لە بڕیارەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان پاڵپشتی دەکات. شەڕی گەردەلوولی ئەقسا بوومەلەرزەیەکی ئەمنیەتی، سەربازی، ڕۆحی و دەروونی بۆ ئیسرائیل دروست کرد.

ئەنجامە ستراتیژیکەکانی گەردەلوولی ئەقسا

نەسروڵڵا وتیشی: ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا ئەنجامی ستراتیژیکی دەبێت کە ئاسەوارەکانی لە ئێستا و داهاتووی ئیسرائیل کاریگەری دەبێت. ئەوەی کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە لێکەوتەکانی گەردەلوولی ئەقسا لە سەر داهاتووی ئیسرائیل.

داخوازی ئیسرائیل لە ئەمریکا بۆ وەرگرتنی یارمەتی

ناوبراو وتی: خێرایی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنی پشتیوانی کردەیی لە ئیسرائیل بێژەری ئەو ڕاستیەیە کە ئیسرائیل چەندە لاوازە.

وتیشی: گیان فیداییەکانی خەڵکی غەززە خولێکی نوێ و چارەنووس ساز بۆ فەلەستینییەکان و ناوچەکە و گەلانی دیکە دێنێتە ئاراوە.

حەماس لەناو ناچێت

نەسروڵڵا وتی: لە گرینگترین هەڵەکانی ئیسرائیل ئەوە بوو کە ئامانجێکی گەورە وەکوو لەناو بردنی حەماس بۆ خۆی دیاری دەکات، ئامانجێک کە نایێتە دی. ئەوان لە شەڕی 33 ڕۆژە لە ساڵی 2006یش لەناوبردنی حزبوڵڵای کردبووە ئامانج کە نەهاتە دی.

شەڕی بەگوڕ لە دژی ئیسرائیل

نەسروڵڵا وتی: حزبوڵڵای لوبنان لە هەمان ڕۆژی هەشتەمی ئۆکتۆبەرەوە واتا دووهەمین ڕۆژی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا هاتە مەیدانی شەڕی ئیسرائیل.

ناوبراو وتیشی: ئیسرائیل ئەبێ بزانێت کە لە ڕێگای کوشتوبڕی خەڵکی غەززەوە، هەرگیز ناگاتە ئەنجام. ئەوەی کە لە غەززە لە ئاردایە جارێکی دیکە ڕاستیی وەحشیگەری ئیسرائیل دەسەلمێنێت.

سەرکەوتووی کۆتایی شەڕ، غەززو بەرخۆدانی فەلەستینە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: من پێم وایە کە شەڕی ئەم دواییەی غەززە بە سەرکەوتنی خەڵک و بەرخۆدانی غەززە کۆتایی دێت و ئیسرائیل ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانێت.

هەروەها وتیشی: ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانین کە ئەمریکا بەرپرسی تەواوی ڕووداوەکانی غەززەیە و ئیسرائیل تەنیا ئامێرێک بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئەمریکایە.

حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەمریکا ئەبێ لە بەرانبەر ئەو هەموو جەنایەت و کوشتوبڕەی هەموو گەلانی جیهان ئەبێ سزا بدرێت، لەبەر ئەوەی کە ئەوان ئێستا ڕێگەی دەکەن کە ڕاگیرانی هێرشەکان بۆ سەر غەززە.

بەرەی لوبنان ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئامانجی یەکەممان ڕاگرتنی شەڕە. ئامانجی دووهەممان سەرکەوتنی بەرخۆدان و حەماس لە شەرەکەیە.

سەرکەوتنی غەززە بە واتای سەرکەوتنی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.ئەبێ جەخت بکەم کە هەموو ئەگەرەکان هاوپەیوەند بە بەرەی بەرخۆدانی لوبنان هەیە و لە هەر کاتێکدا ئێمە دەتوانین هەر بژاردەیەک هەڵببژێرین. هەڕەشەکانی ئەوان ئێمە ناترسێنن و ئێمە بۆ هەر بژاردەیەک بەرانبەر پاپۆڕەکانی ئێوە ، ئەمریکا، کە هەڕەشە لە ئێمە دەکەن، ئامادەین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە دیژەدا جەختی کرد: بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و لە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بەرانبەرزایۆنییەکان هەواڵی داوە.

ناوبراو جەختی کرد: زایۆنییەکان 43 شارۆچکەی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئێمە چۆڵ کردووە و دەیان هەزار دانیشتووی ئەو شارۆچکە ناچار بوون ئەو ناوچە چۆڵ بکەن.

ئۆپراسیۆنەکەی حزبوڵڵا بووە هۆی نیگەرانی ئیسرائیلی و ئەمریکییەکان

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دریژەی دا: ئۆپراسیۆنی سنووری حزبوڵڵای لوبنان بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زایۆنییەکان.

342/