AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٠٠:٣٥ د.ن
1407861

پێکدادانی توند لە نێوان خەباتکارانی بەرخۆدان و سەربازانی ئیسرائیل لە سێ بەرە هاتە ئاراوە

شەڕی قورس لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و سەربازانی ئیسرائیل کە لە چەند بەرەوە دزەیان کردووە، لە ئارادایە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی هەمەلایەنەی ئاسمانی، تۆپخانەیی و دەریایی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە هەر درێژەی هەیە و بەهۆی ئەو هێرشانە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیلی فەلەستین شەهید دەبن.

پاپۆڕە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچە کەناراوییەکانی غەززەیان بودمان کرد

قسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تانکێکی ئیسرائیلی کە تێیدا سەربازانی زایۆنی بوون کردووەتە ئامنجی مووشەکی یاسین 105 و تێکیشکاند.

پێکدادانی توند لە نێوان سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو بەرەی باشووری ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدان لە ئارادایە.

بەهۆی بوردمانی چەند خانوو لە کەمپی جەبالیا لە باکووری غەززە سێ کەس شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

هەروەها شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشی قورسیان کردە سەر دەڤەری نەخۆشخانەی قودس لە گەڕەکی تل ئەلهوا لە باشووری غەززە.

ئەرتەشی ئیسرائیل دانی بە کوژرانی سەربازێکی دیکەی خۆیان لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی قسام لە غەززە دانا.

اعتراف ارتش رژیم صهیونیستی به کشته شدن یک نظامی دیگر

حزبوڵڵای لوبنانیش بەرەبەیانی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە تێکشکاندنیدرۆنێکی ئەرتەشی ئیسرائیل ناوچە سنوورییەکانی غەززە هەواڵی دا.

342/