فەخرەدین کۆجا وەزیەی تەندروستی تورکیا وتی: نەخۆشخانەی ئەلسەدەقەی تورکی الە غەززە لە ڕۆژی ڕابردووە بەهۆی تەواو بوونی سووتەمەنی بەتواوەتی لەکار کەوتووە. کۆمەڵگای جیهانی و ناوەندە پێوەندیدارەکان هەوڵی پێویستیان بۆ ڕێگری لە بوردمانی نەخۆشخانەکان لە غەززە ئەنجام نەداوە.
لەلایەکی تریشەوە سەرچاوە نەخۆشخانەیەکان لە غەززە ڕایانگەیاند: سەدا حەفتای خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ئەندونیزیاش لە غەززە لە کار کەوتووە.
ڕژێمی زایۆنی قوتابخانەکانی ئانروای بە فۆسفۆری سپی کردووەتە ئامانج. دەیان مرۆڤی ئاوارە و بێ پەنا لە ئەو قوتابخانەگەلە نیشتەجێ کرابوون.
342/