سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان خەڵکی کوردستان و لە گۆڕەپانی ئازادی سنە ڕایگەیاند: خۆشحاڵم هاتوومەتە کوردستان .
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ دۆخێک تێدەپەڕێنین کە هەم بۆ ئێوە و بۆ هەموو موسڵمانان هۆی دەردە، زیادی کرد: دۆخێک کە دوژمنانی ئیسلام بۆ خەڵکی غەززە هێناویانەتە ئاراوە. خەڵکێک لە نیشطمانی خۆیان بەرگری دەکەن و لە ئەو ڕێگایەدا بەرخۆدانیان هەڵبژاردووە.
ئێمە دوو وێنە لە غەززە دەبینین یەکیان هێرش و کوشتوبڕ و وێرانی و یەکیان دادخوازی، سەربەخۆیی و بەرخۆدان و وەستانە.ئەبێ بە خەڵکی فەلەستین شانازی بکەین کە جووڵە و خوێنیان هۆی بێدارییە.
ڕەئیسی وتیشی: ئەو وێنەگەلە ئاژاوەگێڕی ئەمریکا وئیسرائیلی نیشان دا و هەمووان زانیان کە پاگەندکارانی مافی مرۆڤ هەمان پێشێل کارانی مافی مرۆڤن.
وتیشی: لە بواری خانووبەرە زیاتر لە 5 هەزار خانوو دەکرێتەوە و 25 هەزار دۆنم زەوی بۆ ئەو کارە تەرخان کراوە کە کێشەی خەڵک لە ئەو بارەوە چارەسەر بێت.
ناوبراو وتیشی: بێکاری پرسێکی گرینگ لە پارێزگایە و یەکمایەتی ئێمە هەڵبژاردخنی خۆجەییەکانە و کەڵکوەرگرتن لە کەسە خۆجەییەکانە.
342/