AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٥٧:٤١ د.ن
1407855

حەشدی شەعبی عێراق هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشی

سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی باری ئامادەیی ڕاگەیاند بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ئەو هێزانە بەمەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پێشهاتێک لە ڕۆژانی داهاتوودا.

"عەبدولعەزیز ئەلمحەمەدەوی، بەرپرسی ئەرکانی فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق کە نازناوی "ئەبو فەداک"ی لێنراوە، ئەمڕۆ حاڵەتی ئامادەیی ڕاگەیاند بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ئەم هێزانە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بتوانن ڕووبەڕووی هەر پێشهاتێک ببنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبیدا هاتووە: لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بە سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز محەمەدەوی و بەرپرسانی تری ئەم ڕێکخراوە، دوایین پێشهات و ئاستەنگە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا پێداچوونەوەی لەسەر کرا.

پێش ئەمەش هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ شەڕڤانانی فەلەستینی کردەوە و داوای لە گەلانی جیهان کرد کە بۆ یارمەتیدانی فەلەستینییەکان هەستن.

342/