AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٤٠:٢٧ د.ن
1407200

ئەگەر ئیسرائیل دەست درێژی بکاتە سەر ئێران، وەڵامی توندی دەدەینەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشە، هێرش یان دەستدرێژییەکی ئیسرائیل کە ئاسایش و بەرژەوەندی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵامی قایم دەدەینەوە.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە سەر بابەتی سووریا بەڕێوە چوو، وتی: ئەوە پاڵپشتی ئەمریکا لە داگیرکاریە کە بووەتە هۆی دروست بوونی دۆخی پێچراو لە غەززە.

ئیرەوانی ئامانجی سەرەکی ئێرانی ڕێگری لە چڕ بوونوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەر بۆیە ئێران هاوئاهەنگ لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی هێرشەکان، ئاگربڕ و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە دەکات.

هەروەها درێژەی دا:بەم حاڵەوە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرش، هەڕەشە یان دەستدرێژییەکی ئیسرائیل کە ئاسایش و بەرژەوەندی گەلەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە، کۆماری ئیسلامی لە بەکارهێنانی مافی زاتی خۆی بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان وەڵامی یەکلایی دەداتەوە.

342/