AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٣٩:٢٧ د.ن
1407198

هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە

بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە و هێرشی خەباتکارانی بەرخۆدان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژاوا و غەززە نوێترین گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

 لە حاڵێکدا کە هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە درێژەی هەیە، هێزەکانی بەرخۆدان لە کەرتی ڕۆژاوا و باشووری غەززە توانیان لەگەڵ داگیرکەران بە شەڕدا بێن.

گۆڤاری بریتانیایی ئێکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئیسرائیل لە بواری هەواڵگریدا سەبارەت بە کەرتی غەززە لەلایە ئەمریکاوە یارمەتی دەدرێت.

ئەو گۆڤارە ڕاشیگەیان کە 280 هەزار فەلەستینی بە بێ هیچ پەناگەیەک ماونەتەوە.

کۆمکاری عەرەب دوێنێ شەو و دوای 24 ڕۆژ لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین ڕایگەیاند کە لە ئەو بارەوە کۆبوونەوە دەکات.

وەزیری دەرەوی ژاپۆن بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە گەمارۆی بەسەر 9 کەس و کۆمپانیایەک بەهۆی پێوەندی گەڵ حەماس سەپاندووە.

لەلایەکی تریشەوە هێزەکانی کاردانەوەی خێرای سەر بە تیپی شوهەدای ئەقسا سەر بە سەرایا قودس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: ژمارەیەک لە هێزەکانی پیادەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی شویکە لە شاری تولکەرم لە کەرتی ڕۆژاوا کەوتوونەتە داوی هێزەکانی بەرخۆدان و بەهۆی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و بریندار بوون.

342/