AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٣٦:٢٣ د.ن
1407192

زیاتر لە 400 شەهید و بریندار لە بۆردومانی ئۆردووگای جەبەلیا

سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی دوایین تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە زیاتر لە ٤٠٠ فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.

 ڕژیمی زایۆنی لە دوایین تاوانی خۆیدا ناوچەیەکی قەرەباڵغی ئۆردوگای جەبەلیای بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی ئەم تاوانە لانیکەم ١٠٠ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی غەززە هەروەها ڕایگەیاندووە: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە 400 کەس لەم تاوانەدا شەهید یان بریندار بوون. لەم تاوانە دڕندانەیەدا ٦ بۆمب کە کێشیان دەگاتە یەک تەن بەسەر خەڵکدا لە کەمپی جەبەلیە ڕژاوە.

بەرپرسی نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە غەززە وتی: قۆڵ و قاچی بەشێک لە قوربانیانی تاوانی جەبەلیە بڕاوە.

وتەبێژی ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری غەززە هەروەها ڕایگەیاند: هێشتا تەرمی بەشێک لە شەهیدان و بریندارەکان لەسەر زەوییە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند: ڕەنگە ژمارەی شەهیدانی تاوانی جەبەلیە زیاتر بێت لە کوشتنی نەخۆشخانەی ئەلموعەمدانی.