AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٢٥:٢٦ د.ن
1406839

گفتوگۆی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە سەر کەرتی غەززە

وەزیری دەرەوەی ئێران و عەرەبستان له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختییان له سه ڕ پێویستی هەڵوێستی به کۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵه تی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی دژ به خەڵکی سڤیل له غەززه کردەوه .

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە دوایین پێشهاتەکانی غەززەیان تاوتوێ کرد.

لەم وتووێژەدا جەخت لەسەر پێویستی هەنگاوی بەکۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکان دژی خەڵکی مەدەنی و گەیاندنی بەردەوامی یارمەتییە مرۆییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی غەززە کرایەوە.

بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات یەکێک بوو لەو تەوەرانەی تر کە وەزیرانی دەرەوە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان کرد

342/