AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٢٣:٥٧ د.ن
1406836

بۆردومانی 600 شوێن لە غەززە لە شەو تا بەیانی/ ژمارەی قوربانیانی فەلەستینی بەرز بووەوە

بۆردومانی ٦٠٠ شوێن لە غەززە لە شەوی ڕابردووەوە و پاشەکشەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە جەنین گرینگترین پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی داگیرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،لەگەڵ درێژەی هێرشەکانی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، مزگەوت و نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە ئامانجی چەکدارانی زایۆنیستین.

ئەمریکا: هێز نانێرینە غەززە

کامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سەرەڕای دووپات کردنەوەی هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی و بە رەوا زانینی "مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی!" ، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن هیچ نیازێکی نییە هێزی شەڕکەر بنێرێت بۆ کەرتی غەززە.

خۆپیشاندان لە ئیتالیا

هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە گەلی فەلەستین و ئیدانە کردنی ژینۆسایدی خەڵکی غەززە، هەزاران کەس لە خەڵکی وڵاتی ئیتالیا لە شەقامەکانی ڕۆما کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.

ئێسپانیا: نتانیاهۆ دەبێ سزا بدرێت

لە گەرمەی چڕبوونەوەی بۆردومان و فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی زایۆنیستەکان لەدژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە، یان بێلارا، وەزیری مافە مەدەنییەکانی ئیسپانیا داوای لە ڕێبەرانی وڵاتانی ئورووپایی کرد کە پەرچەکرداریان بەرانبەر ڕژێمی زایۆنیستی ببێت و بە ئەوروپییەکانی ڕاگەیاند : ئێمە مەکەنە هاوبەشی ئەم ژینۆسایدە.

بۆردومانی چڕی غەززە

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بۆردومانکردنی ٦٠٠ خاڵ لە غەززە کردووە لە شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە شکستی شەرمەزارکەری سەربازی، ئەمنی و هەواڵگریی خۆی لە بەرامبەر بەرخۆدانی فەلەستین لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، هێرشی دڕندانەی دژ بە ژێرخانەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی کەرتی غەززە ئەنجام داوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٨٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی و خەڵکی بێتاوان کوژراون.