ناسر کەنعانی ٢٤ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە تێدەپەڕێت. هێرشەکان کە تیایدا زایۆنیستەکان هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە و هەموو بنەما و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردووە.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی خۆم بۆ کوشتنی دڕندانەی زیاتر لە هەشت هەزار هاووڵاتی فەلەستینی دەرببڕم. 3 هەزار و 342 منداڵ و 460 کەسی بەساڵاچوو و 2 هەزار قوتابی بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مرۆڤایەتی و حکوومەتە ئازادەکانی جیهان دەکەین بۆ مردنی ئەخلاق و بەها مرۆییەکان لە فەرهەنگی حکومەتی ئەمریکا و بەشێک لە ڕژێمەکانی ئەوروپا.
342/